وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق: لافاو کوژران و برینداربوونی 32 که‌سی لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ شه‌پۆلێکی باران بارینی به‌لێزمه‌ ناوچه‌ جیاوازه‌کانی عێراقی گرتوووه‌ته‌وه‌ و باران بارینى به‌هێز و دروست بوونى لافاو کوژران و برینداربوونی زیاتر له‌ 30 هاووڵاتی له‌ پارێزگاکانی باکوور، باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی به‌دواوه‌ بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 23ی تشرینی دووهه‌می 2018 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق له‌ ڕێگای ڕاگه‌یێندراوێکه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که باران بارینى به‌هێز و دروست بوونى لافاو له‌ ناوچه‌ جیاجیاکانی عێراق کوژرانی 10 که‌س و برینداربوونی 22 که‌سی لێکه‌وتۆته‌وه‌.

ئاماره‌کانی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ به‌‌هۆی لافاوه‌وه‌ له‌ سنووری پارێزگای سه‌لاحه‌دین 5 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 15 که‌سیش بریندار بوون و ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ به‌ بۆنه‌ی داڕمانی خانووکان به‌ بۆنه‌ی باران بارینی به‌هێز له‌ پارێزگاکانی زیقار، به‌سره‌، میسان و واست له‌ باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ به‌گشتی 5 که‌س کوژران و 7 که‌سیش بریندار بوون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که زۆربه‌ی کوژراوان ژن و منداڵن و‌ به‌هۆى دروست بوونى لافاوه‌وه‌ نزیکه‌ی سێ هه‌زار خانوویش ئاویان تێچوووه‌ و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقیش لیژنه‌یێکى بۆ به‌هاناوه‌چوونى هاووڵاتییان پێکهێناوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ عه‌لى ده‌حدوح قایمقامی قه‌زای شه‌رگات ڕایگه‌یاند: به‌ بۆنه‌ی لافاوه‌وه‌ لانی‌که‌م 7 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا که‌ دوو ژن و پێنج منداڵن و بارى نائاسایى له‌ قه‌زاکه‌ ڕاگه‌یێندراوه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌کان و هێزى چالاکییه‌ مه‌ده‌نییه‌کان خراونه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که‌ سه‌دان ئۆتۆمبێل ژێر ئاو که‌وتوون و چه‌ندین خانووش داڕماون و داواشى له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کرد که‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌کانى وڵات ڕابسپێرێت که‌ به‌ هاناى دانیشتوووانى قه‌زاکه‌وه‌ بێن و ڕزگاریان بکه‌ن.

هاوکات عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند که‌ لافاوه‌که‌ى شه‌رگات کاولکاره‌ و زۆر به‌ وردى چاودێریی بارودۆخه‌که‌ ده‌کات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمێکى فریاگوزارى له‌ به‌رپرسانى حکومى پاڵپشت به‌ ئامێره‌ قورسه‌کانى پاککردنه‌وه‌ى ڕێگاکان دروست کردوووه‌ بۆ ڕێگری کردن له‌ هه‌ر ڕووداوێکى نه‌خوازراو.

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراقیش داواى له‌ ڕێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان و ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کرد که‌ به‌ هاناى هاووڵاتییانى قه‌زاى شه‌رگاته‌وه‌ بچن.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39802

Your Comment

You are replying to: .
captcha