دوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە هەولێر مەشق دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەو دوو لیوا هاوبەشەی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق پێکهێنرابوو لە شاری هەولێر، دەست بە مەشق و راهێنانی سەربازی دەکەن.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەممە 7.11.2021 لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی گشتیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو دوو لیوا هاوبەشەی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق پێکهێنراوە، لە 1-12-2021لە هەولێر دەست بە مەشق و راهێنان دەکەن و ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبن.

لیوا عەبدولخالق گوتی: "دوای کۆتاییهاتنی مەشقەکان، دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی هێزەکان دەکرێت لەو ناوچانەی کە پێویستن".

دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017، چەند شوێنێک لە ناوچە دابڕاوەکانی باشووری کوردستان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدان و هیچ هێزێکی سەربازییان تێدا نییە و داعشیش لەو ناوچانە جموجۆڵی زۆرە لە چەند رۆژی رابردوودا .

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت گوتی: "دوو لیوا بۆ ئەم ناوچانە کەمن، وا بڕیارە دواتر بەرەبەرە زیاد بکات، لەبەر ئەوەی سنوورەکان ئێجگار فراوانن و ناتوانرێت بە دوو لیوا کۆنترۆڵ بکرێن."

لە چەند رۆژی رابردوودا داعش چەند جارێک هێرشی کردووەتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەڵام بە تووندی لەلایەن پێشمەرگەوە وەڵامدراونەتەوە. هەفتەی رابردوو بەهۆی هێرشێکی داعش بۆ سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای کەرکووک، دوو پێشمەرگە شەهیدبوون.

News Code 3980

Your Comment

You are replying to: .
captcha