بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا بە توندی دژایەتیی لە پشتگیرییەکانی ئەمریکا بۆ کوردەکانی سووریا دەکات کە لە ساڵی 2014وە و لەگەڵ سەرهەڵدانی داعش دەستی پێکردووە و ئەوەش بووەتە کێشەیێکی گەورە بۆ ئەمریکا. تورکیا تائاستێک لە بەهێزتربوونی کوردەکان تووڕەیە کە ترسێکی لە بە ئامانج کردنی هێزە ئەمریکییەکان کە لە شەڕی داعشدا هاوکاریی کوردەکان دەکەن نەبووە.
بەڵام ونداد مالکستیان، کارناسی پرسە ستراتێژییەکان لەو باوڕەدایە تورکیا تەنها دژی دەسەڵاتی هێزە کوردەکانە کە بە یەپەگە ناسراون و بە بڕوای تورکیا سەربە پارتی کرێکارانی کوردستانن. ئەو کارناسە دەڵێت ئەگەر کوردە میانەڕەوەکان لە باکووری سووریا دەسەڵات بگرنە دەستەوە تورکیا کێشەی لەگەڵ نییە.
ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە کوردەکانی سووریا سەرچاوەی هەندێک وزە وەکوو نەوت و غازی سروشتی-یان لە دەستە و بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە توریکا 70% پێداویستییەکانی خۆی لە کەرتی وزەدا هاوردە دەکات، فەراهەم کردنی بەستێنی تەعامولی ئابووری لە نێوان کوردەکان سووریا و دەوڵەتی تورکیا دتوانێت گرژیی نێوان کوردەکانی سووریا و حکوومەتی ئەنقەرە کەم بکاتەوە و لە لایێکی دیکەوە کێشەی ئەمریکا لە باکووری سووریا چارەسەر ببێت.
مالکستیان جەخت دەکاتەوە کە ئەو شتە نامومکین نییە و تورکیا ئێستاش سەرەڕای هەندێک مەسەلە وەکوو بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان، پێوەندیی ئابووریی خۆی لەگەڵ ئەو ناوچەیە نەپچڕاندووە و تەنانەت لەگەڵ زیاد بوونی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەناردەی نەوتی کەرکووک لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە لاریی نەنواندووە.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە لێرەدایە کە دروست کردنی بەستێنی هاوکاری لە نێوان تورکیا و کوردەکانی سووریا بە تایبەت ئەگەر لە لایەن ئەمریکاوە ئەنجام بدرێت دەبێتە هۆی دابەزینی بارگرژی لە باکووری سووریا و چارەسەریی کێشەی ئەمریکا لەو ناوچەیەدا.
ونداد مالکستیان لەو باوڕەدایە ئەمریکا دەتوانێت بەستێنی ئاشتی لە نێوان کوردەکانی سووریا و تورکیا فەراهەم بکات و تورکیا ڕازی بکات لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش لەگەڵ کوردەکاندا تەعامول بکات چوونکە ئەزموونی تەعاموڵی سەرکەوتووی لەگەڵ کورد هەیە بۆ نموونە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment