عەبدولمەهدی: بارزانی ئەندازیاری گەورەی بونیاتنانەوەی پێوەندییەکانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و پشتیوانی خۆی بۆ عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربڕی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارێکدا کە لە نێوان بارزانی و عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوە چوو، بارزانی رایگەیاند سەردانەکەی بۆ بەغدا بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن بووە لە عادل عەبدولمەھدی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد، پەیوەندییێکی دێرینیان لەگەڵ عەبدولمەھدی ھەیە و پێکەوە چەندین ئاستەنگیان تێپەڕاندوە.

ناوبراو وتیشی، لە داھاتوودا ھاوکاریی زیاتری عادل عەبدولمەھدی دەکەن بۆ ئەوەی تەواوی کێشەکان چارەسەر بکەن و پەیوەندییەکانیان بەرەوە پێش ببەن.

لای خۆشیەوە، عادل عەبدولمەھدی رایگەیاند: خۆشحاڵن بە پێشوازی کردن لە مەسعوود بارزانی کە ئەندازیاری بونیاتناوەی عێراقە.

لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان ئەمە یەکەمین جارە مەسعوود بارزانی سەردانی بەغدا دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39787

Your Comment

You are replying to: .
captcha