بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمریکا لە ساڵی 2014وە بە شێوەی هێرشی ئاسمانی پشتگیری لە هێزە کوردەکانی سووریا کردووە لە شەڕی داعشدا. پاشان ئەمریکا 2200 هێزی سەربازی تایبەتی خۆی بۆ مەشق و ڕاهێنانی کوردەکانی سووریا ناردووە. هەروەها پێنتاگۆن چەندین وجبە کەرەستەی سەربازیی ڕوانەی سووریا کرد.
هەندێک لە میدیاکانی ناوچەکە لە ڕاپۆرتەکانیاندا باس لە کردنەوەی بنکەی سەربازیی لە لایەن ئەمریکاوە لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان دەکەن. سیناتۆرێکی ئەمریکی کە ئەم دواییە سەردانی سووریای کردووە ئەو ڕاپۆرتانەی پشت ڕاست کردووەتەوە.
سیناتۆر ریچارد بلاک، سیناتۆری ئەمریکی بە ماڵپەڕی ئینگلیزی زمانی سیریا تایمزی وتووە: " ئەمریکا 17 بنکەی سەربازیی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا دروست کردووە".
سیریا تایمز لە زاری ئەو سیناتۆرە ئەمریکییەوە دەنووسێت: ئەمریکا بە یارمەتیی کوردەکان، ناوچەیێکی خۆبەڕێوەبەری لە باکووری سووریا دروست کردووە و بەو کارەوە بوەتە هۆی ئەوەی کە کوردەکان هێزی سەرەکی بن و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ناسەقامگیریی ئەوەش بە بۆنەی ناڕەزایی دەربڕینی عەرەبەکانی ئەو ناوچەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment