مه‌سروور بارزانی داوای ڕاستگۆییی په‌رله‌مانتارانی پارتی له‌ به‌ڵێنه‌كانیان ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی ديموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆ بوووه‌وه‌‌ و ڕای‌گه‌یاند: "ده‌بێت له‌ خولی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌ماندا سیستمێک جێگیر بكرێت كه‌ له‌ خزمه‌تی كوردستانێكی به‌هێز بێت و گه‌وره‌ترین به‌ڵێن ڕاستگۆیییه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی له‌ دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی باسی ئه‌ركی په‌رله‌مانتاران كرد و رایگه‌یاند: "ئه‌ركی قورستان له‌ئه‌ستۆیه‌ چوونكه‌ ده‌بێت له‌م خوله‌ی ئێستادا سیستمێک جێگیر بكرێت كه‌ له‌ خزمه‌تی كوردستانێكی به‌هێز بێت.

مه‌سرور بارزانی زۆر به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسی له‌ ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌ و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: "پێویسته‌ له‌م خوله‌دا زۆرترین كار بۆ ئاسووده‌ییی ژیانی پێشمه‌رگه‌ و سارێژكردنی برینه‌كانی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بكه‌ن و ده‌بێ ئه‌م پرسه‌ بخه‌نه‌ پێشینه‌ی كاره‌كانتان".

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا مه‌سروور بارزانی باسی له‌ ماف و ئه‌ركی هه‌موووان كرد و ڕای‌گه‌یاند: "هه‌موومان خاوه‌نی كوردستانین. ده‌بێت كار بۆ سڕینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی لێک جیاكردنه‌وه‌ی هاووڵاتی و ده‌سه‌ڵات بكرێت و پێویسته‌ كاری ئێمه‌ ڕازی كردنی جه‌ماوه‌ر بێت نه‌ک ئه‌م و ئه‌و".

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا مه‌سروور بارزانی جه‌ختی كرده‌وه‌: "پارتی بزووتنه‌وه‌یێكی جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ هێنانه‌دی مافه‌كان و ژیانێكی ئاسووده‌ و خۆشگوزه‌ران بۆ جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان".

ناوبراو دووپاتیشی كرده‌وه: ‌"پێویسته‌ ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌مووان بێ جیاوازی بڕه‌خسێندرێت. پێویسته‌ وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و چاودێری كردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو په‌رله‌مانتاران له ‌كاركردندا هاوئاهه‌نگ بن".

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39781

Your Comment

You are replying to: .
captcha