کوردپرێس:
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، مەسعود بارزانی تەلەفۆنی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی کازمیی کردووە.
هەروەها مەسعوود بارزانی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشکردنە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، "زۆر بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین" و هێرشەکەش بە تیرۆریستی نێو دەبات.
لە پەیامەکەی بارزانیدا هاتووە، "پێویستە رێز لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق بگیرێت و بە هەوڵی هەموو لایەك رێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستیانە بگیرێت."
Your Comment