به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی وتی: "دۆخی هه‌رێم له ئێستادا له دۆخی وڵاتان ناچێت و به سه‌ر دوو زۆندا دابه‌ش بوووه و هیچ لایه‌نێكیان ناتوانێت هه‌ژموونی خۆی به سه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌دا بسه‌پێنێت و ئه‌گه‌ر 90% ده‌نگه‌كانیش به‌ده‌ست بهێنێت ناتوانێت حوكمی كوردستان بكات".
ناوبراو وتیشی: "ئه‌گه‌ر له ڕووی جوگرافیاوه سه‌یری یه‌كێتی و پارتی بكه‌ین، هه‌ردووكیان یه‌كسانن و جیاوازی ناكرێت له‌وه‌ی كامیان ده‌نگی زیاتریان له‌وه‌ی دیكه به‌ده‌ستهێناوه بۆیه ده‌بێت ئه‌و دوو حزبه ڕێكبكه‌ون له پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت له هه‌رێم".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ته‌ئكیدی له‌وه‌ش كرده‌وه: "كه‌ی توانرا داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم ببنه داموده‌زگای نیشتمانی نه‌ک حزب، ئه‌وكات لایه‌نی براوه‌ی یه‌كه‌م ده‌توانێت به بێ كێشه و به ته‌نها پرسی پێكهێنانی حكوومه‌ت یه‌كلایی بكاته‌وه".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment