بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێ شەممە، كیفاح مەحموود، بەرپرسی نووسینگەی رۆژنامەوانیی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكیدا رایگەیاند:"مەسوعود بارزانی سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەكان كۆ دەبێتەوە".
بە وتەی كیفاح مەحموود وادەی سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا دیاریی نەكراوە، بەڵام بەمزووانە ئەو سەردانە ئەنجام دەدرێت و تێیدا لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی فیدراڵ و لە پێش هەموویانەوە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران، كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و چەند بابەتێک گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
بەرپرسی نووسینگەی رۆژنامەوانیی بارزانی، باسی لەو كۆبوونەوانەش، كرد كە سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەردانەكەیدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق ئەنجامیان دەدات و پرسی پێكهێنانی حكوومەتی عێراق و چەند پرسێكی تر، گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.
سەرچاوە: خەڵک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment