ئه‌ڵمانیا ھه‌نارده‌ی چه‌کی بۆ سعوودیه‌ راگرت

به‌شی جیهان- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتی: به‌هۆی کوشتنی جه‌مال خاشقچی له ‌کونسووڵخانه‌ی سعوودیه‌ له ئه‌سته‌نبۆڵ، به‌رلین بڕیاری دا هه‌موو هه‌نارده‌کانی چه‌ک بۆ سعوودیه‌ ڕاگرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فلیپ جۆرنیتز گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئابووری و وزه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژانه‌ی خۆیدا رای‌گه‌یاند: له‌ دوای کوژرانی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووس، ئه‌ڵمانیا بڕیاری ڕاگرتنی ھه‌نارده‌ی چه‌کی نوێی بۆ سعوودیه‌ی ده‌رکردوووه‌.

جۆرنێتز گوتیشی: "ئه‌ڵمانیا به‌ ته‌واوی ھه‌نارده‌ی چه‌کی بۆ سعوودیه‌ ڕاگرتوووه‌ و ئه‌مه‌ ئه‌و به‌شه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ که‌ پێشتر ڕه‌زامه‌ندنی له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه‌ و حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا قورساییی خۆی خستۆته‌ سه‌ر کۆمپانیاکانی هه‌نارده‌ی چه‌ک بۆ ڕاگرتنی ئه‌و چه‌کانه‌ بۆ سعوودیه ‌و هه‌موو شێوازه‌ جۆراوجۆره‌کانیشی له‌گه‌ڵدا گیراوه‌ته‌به‌ر و ئه‌وه‌ی زانراوه‌ ته‌نیا 20 به‌له‌می به‌رهه‌می تایبه‌تی "ڤولگاسترلورسین"ه‌ که ‌بڕیار بوو له‌م ماوه‌یه‌دا ڕه‌وانه‌ بکرێت."

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: حکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ باوه‌ڕپێکراوانه‌ کۆ بوووه‌ته‌وه‌ که‌ ھه‌نارده‌ی چه‌ک بۆ سعوودیه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌باره‌ی پرسی یاساییی بابه‌ته‌که‌ش ھیچ ڕوونکردنه‌وه‌یێکی نه‌دا.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39713

Your Comment

You are replying to: .
captcha