به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌در په‌یامێکی بۆ هادی عامری ناردوووه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه "سه‌فقه‌ی گه‌وره هه‌یه له نێوان هه‌ندێک له ئه‌ندامانی فه‌تح و هه‌ندێک له ئه‌ندامانی سوننه سیاسییه‌کانی نێو (هاوپه‌یمانی بونیادنان) به مه‌به‌ستی کڕینی وه‌زاره‌ته‌کان به پاره‌یێکی زۆر و به پشتیوانی ده‌ره‌کی که وێنه‌ی نییه".
سه‌در به هادی عامری ده‌ڵێت: "ڕێککه‌وتین پێکه‌وه عێراق به‌ڕێوه‌برێت به شێوه‌یێکی دروست و به شێوازێکی نوێ که سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌رییه‌که‌ی پارێزراو بێت. به‌ڵێنمان دا پێکه‌وه به‌رده‌وام بین له خۆشه‌ویستی عێراق و گه‌له‌که‌ی".
موقته‌دا سه‌در جه‌خت ده‌کاته‌وه "یان به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێککه‌وتووین یاخود هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کان بۆ خۆتان ببه‌ن و به‌و شێوه‌ی چۆنتان ده‌وێت و له‌به‌رچاوی گه‌ل، یاخود هه‌وڵی چاکسازی کردن بده‌ین... هه‌روه‌ک به‌ڵێنیشتان دابوو موجامه‌له له‌سه‌ر حیسابی نیشتمان ناکه‌یت".
سه‌در به عامری ده‌ڵێت: "هاوپه‌یمانیم له‌گه‌ڵ تۆ کردوووه نه‌ک گه‌نده‌ڵکار و میلیشیاچییه‌کان، گومانوایه که تۆ له‌سه‌ر په‌یمانه‌که‌ت ماوی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری و حه‌شدی شه‌عبی یه‌ک ده‌ست بن بۆ ڕزگارکردنی ئه‌وه‌ی ماوه له عێراق و گه‌له‌که‌ی."
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی سائیروونه و فراکسیۆنه‌که‌ی 54 کورسی په‌رله‌مانی هه‌یه. هادی عامری، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تحیش فراکسیۆنه‌که‌ی 48 کورسی له په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه. پێش پێکهێنانی حکوومه‌ت هه‌ردوولا ڕێککه‌وتنێکیان ئه‌نجامدابوو و دوای سوێندخواردنی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت به سه‌رۆکایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی، هاوپه‌یمانیی فه‌تح به‌ربژێری خۆی بۆ وه‌زیری ناوخۆ دیاری کرد که فالح فه‌یازه به‌ڵام هاوپه‌یمانیی سائیروونی موقته‌دا سه‌در دژی به‌ربژێرکردنی فالح فه‌یازه، هه‌ر ئه‌وه‌ش سوێندخواردنی هه‌شت وه‌زیری کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی دواخستوووه.
ئه‌م هه‌واڵه له ڕووداو وه‌رگیراوه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment