حەسەن ڕۆحانی: ڕێگە نادەین ژیانی هاووڵاتییانمان بکەوێتە مه‌ترسییه‌وه‌

بەشی ئێران- حەسەن ڕۆحانی سه‌رۆک كۆماری وڵات رایگەیاند: به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و سزایانه‌ ده‌وه‌ستینه‌وه‌ كه‌ رووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه‌ و ئه‌م دۆخه‌ تێده‌په‌ڕێنین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆک كۆمار، له‌ شاری خۆی سه‌ربه ‌پارێزگای ورمێ، به‌ ئاماده‌بوونی هاووڵاتییان، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند ژیانی هاووڵاتییان ناخه‌ینه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كانمان ئابووری ئێران ببوژێنینه‌وه‌.

سەرۆک کۆمار وتیشی: دوژمنان هه‌وڵ ده‌دەن نه‌وتی ئێران نه‌فرۆشرێت و سزامان بده‌ن، به‌ڵام گه‌لی ئێران به‌رامبه‌ر سزاكان ده‌وه‌ستێته‌وه‌.

حه‌سه‌ن رۆحانی وتیشی: ئه‌مریكا ناتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتان تێک بدات و هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق و توركیا به‌هێز بكه‌ین.

سه‌باره‌ت به‌ بار و ژیانی خه‌ڵک، رۆحانی رایگه‌یاند: بار و دۆخی خه‌ڵک به‌راورد به‌ پێشتر سه‌خت بووه‌، به‌ڵام رێگه‌ ناده‌ین نرخی پێداویستی و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌رز ببنه‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39697

Your Comment

You are replying to: .
captcha