به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی تشرینی دووهه‌می 2018/ 28ی گه‌لاڕێزانی 1397 جێرمی هانت وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به یاوه‌ریی وه‌فدێكی سیاسی گه‌یشته تارانی پایته‌خت و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی كۆ بوووه‌وه و وابڕیاره چاوی به عه‌لی شه‌مخانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئێران و ژماره‌یێک له به‌رپرسانی دیكه‌ی پله‌باڵای ئێران بكه‌وێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران و به‌ره‌وپێشچوونه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی ئه‌ورووپا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و دارایییه‌كانی ئێران گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له دوای سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و ده‌ستبه‌كاربوونی جێرمی هانت وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانییه‌تی بۆ ئێران.
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment