یۆنامی ئیدانه‌ی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی تكریت ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تكریت ده‌كات و به‌ كارێكی قێزه‌ونیشی ناو ده‌بات ‌كه‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كردوووه‌ته‌ ئامانج.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یان كوبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان بۆ عیراق له‌ به‌یاننامه‌یێكدا به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 18ی تشرینی دووهه‌می 2018‌ی شاری تكریتی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌كات كه‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كرده‌ ئامانج و هاوسۆزیی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان ده‌رده‌بڕێت و هیوای هه‌رچی زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.

كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی: "ئه‌م كاره‌ ترسنۆكانه‌ له‌ چێشتخانه‌یێكی شاری تكریت كارێكی به‌ ته‌واوی قێزه‌ونه‌ كه‌ ته‌نها مه‌به‌ستی به‌ئامانج‌گرتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و وێران كردنی هه‌ڵسانه‌وه‌ی عێراقه‌ دوای ساڵانێک له ‌شه‌ڕ. هه‌روه‌ها ئامانجی تیرۆریستان له‌ تێكدانی سه‌قامگیری و دروست كردنی پشێوی له‌و ناوچانه‌ی كه‌ تازه‌ له‌ ده‌ست تیرۆر ڕزگاریان بوووه‌ به‌ دڵنیایییه‌وه‌ به‌ یه‌كڕیزیی عێراقییه‌كان و وریاییی هێزه‌كانی ئاسایش تێک ده‌شكێت."

كوبیش داواش له‌ حكوومه‌ت ده‌كات بۆ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی له‌سه‌ر قه‌ڵاچۆكردنی شانه‌ نوستوووه‌كان به‌ مه‌به‌ستی پێشگرتن له ‌هه‌ر هێرشێكی داهاتوو دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39683

Your Comment

You are replying to: .
captcha