بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسیبە عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە کەرکووک، بە کەرکووک-ناوی وتووە: "ئێمە بەڕاشکاوی رامانگەیاندووە تا دۆخى کەرکووک ئاسایی نەکرێتەوە ئامادە نین بەشدارى هیچ گفتوگۆیەکی پێکهێنانى حکوومەتى عێراق بکەین".
لە بارەی ئەوەی ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکووک بەلای ئەوانەوە چییە؟ حەسیبە عەبدوڵڵا وتی: "دەبێت کورد لە کەرکووک ئیستحقاقى خۆى وەربگرێت کە خۆى لە وەرگرتنی پۆستی پارێزگاردا دەبینێتەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: "ماوەى چوار ساڵە پارێزگارێکى بەوەکالەت و بە ناشەرعى سەپێنراوە بەسەر کەرکووکدا و پێویستە بگۆڕدرێت و پۆستەکە بۆ کورد بێت، لە نێو کورد-یشدا مافی یەکێتییە".
حەسیبە عەبدوڵڵا وتیشی "گۆڕینی پارێزگار زۆر کێشە لە کەرکووک چارەسەر دەکات، لەوانە کێشەی زیادەڕۆ بۆ سەر موڵکی حکوومەت، خزمەتگوزاریی، کێشەی کۆمپانیای خۆراک و پرسی گەڕانەوەی عەرەبی هاوردە بۆ پارێزگاکە".
Your Comment