موسه‌ننا ئه‌مین: پێویسته‌ ڕیفراندۆم بکرێته‌ قۆناغی به‌خۆداچوونه‌وه‌ و وازهێنان له‌ عه‌نته‌ریات و خۆفه‌رزکردن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر فراکسیۆنی یه‌کگرتووى ئیسلامى ڕای‌گه‌یاند: پێویسته‌ ڕیفراندۆم بکه‌ینه‌ قۆناغى به‌خۆداچوونه‌وه‌ و واز له‌ سیاسه‌تى عه‌نته‌ریات و خۆفه‌رزکردن بێنین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانى عێراق له‌ سه‌ر فراکسیۆنی یه‌کگرتووى ئیسلامى گوتی: ڕیفراندۆم خه‌ون و خوێنه که‌ ئه‌و دوووانه‌ش یه‌کسانن به‌ یه‌کگرتن نه‌ک په‌رته‌وازه‌بوون به‌ شێوه‌یێک تا ئێستا یه‌ک ناگرینه‌وه‌.

ناوبراو گوتیشی: ڕیفراندۆمى هه‌رێم بوووه‌ هۆى په‌رته‌وازه‌بوونى کۆمه‌ڵگه‌ و کۆمه‌ڵگایێکى شڵه‌قان و لێکترازاوى هێنایه‌ کایه‌وه‌، واته‌ به‌ دیوێکیدا یه‌کسانه‌ به‌ کاره‌سات و ماڵ تاڵان کردن و ده‌رکردنی خه‌ڵک و شه‌ڕ فڕۆشتن به‌ کوردستان که‌ ئه‌مه‌ش کوردی لاواز کرد له‌ به‌غدا.

موسه‌ننا ئه‌مین ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: نابێـت شکست وامان لێبکات واز له ‌یه‌کترى بێنین و به‌رده‌وام سیاسه‌تى دووبه‌ره‌کى و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ کار له‌گه‌ڵ یه‌کترى بکه‌ن به‌ڵکوو ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزه‌ شۆڤێنییانه‌ى که‌ له‌ به‌غدا به‌ خوێنى کورد تینووین بوه‌ستینه‌وه‌.

له‌ به‌شێکی‌تری وته‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ ئێستاش بابه‌تی ڕیفراندۆم ده‌کرێته‌ پرسیارێکی میدیایی، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ئیحراج کردنی هه‌ڵوێستی کۆنی حزبه‌کانه‌ و بردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی سیاسییه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رنجڕاکێشانی خه‌ڵکێک که‌ تووڕه‌یه‌ له‌وه‌ی دوای ڕیفراندۆم چی ڕووی داوه‌، ئه‌وه‌نده‌ باس له‌وه‌ نییه‌ ئه‌م خه‌ونه‌ چۆن جێبه‌جێ ببێت.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39677

Your Comment

You are replying to: .
captcha