پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت/ پشکی کورد زیاد دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەو لیژنە تایبەتەی کە حکوومەتی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2019 پێکیهێناوە سەردانی پەرلەمان بکات و لەگەڵ لیژنەی داراییی پەرلەمان کۆ ببێتەوە.

کوردپرێس:

بەپێی ئەو پرۆژەیەی بۆ یاسای بودجەی گشتی ئامادە كراوە، پشكی هەرێم بەرێژەی 12.67% دیاریكراوە لەكاتێكدا فراكسیۆنە كوردییەكان داوای 17% دەكەن، وەك ئەوەی لەساڵانی وا دیاری كراوە.

ئەوەی بۆ هەرێمی كوردستان لەپرۆژە یاساكە دیاری كراوە ناڕازاییی لایەنە كوردییەكانی لێكەوتووەتەوە و داوای گۆڕانكاری لەو پرۆژەیە دەكەن، بۆ ئەوەش گفتوگۆكان بەردەوامە.

پێش کۆبوونەوەکەی رۆژی دووشەممە لەنێوان لیژنەی داراییی پەرلەمان و حکوومەت، وەزیری داراییی عێراق رایدەگەیێنێت، لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2019 "لە گفتوگۆکاندا پێشکەوتنی باش بەدەست هاتوون و خۆشحاڵم".

فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابووری و وەزیری داراییی عێراق لە توویتێکدا باسی ئەو کۆبوونەوانەی کردووە کە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیرەکانی دیکەی کابینەکەی عەبدولمەهدی کردوویەتی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2019.

هەر لەو بارەیەشەوە ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە لە رۆژانی داھاتوودا شاندێكی باڵای ھەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی باڵادا سەردانی بەغدا بكات و مەبەست لەو سەردانەیش بۆ یەكلاكردنەوەی بابەتی بودجە و رێككەوتنە لەسەر مەلەفی نەوت.

ڤیان سەبری ئاماژه‌ى به‌وه ‌كردووه‌، لیژنەیێک ھەیە لە نێوان پەرلەمان و حكوومەتدا و ئێمە وەك فراكسیۆنە كوردستانییەكان داواكاریی خۆمان ئاڕاستەی لیژنەكە كردووە، تا داواكاریی ئێمە لەناو بودجەدا جێگیر بكرێت، دەمانەوێت پشكی ھەرێمی كوردستان زیاد بكرێت و بودجەیێک بۆ ھێزی پێشمەرگەیش دابین بكرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێى لێدوانێكى بۆ میدیاى فه‌رمى پارتى.

ئەوەش لە کاتێکدایە کورد نۆ داخوازیی سەرەکیی بۆ گۆڕانکاری لە پڕۆژەیاسای بودجە هەیە کە بیتین لەمانەی خوارەوە:

- گۆڕینی دەستەواژەی پارێزگاکان بە هەرێمی کوردستان.

- گۆڕینی رێژەی بودجە بۆ 17%.

- پشکی پێشمەرگە لە خەرجییە سیادییەکان، مووچە - مەشق و راهێنان - چەک و تەقەمەنی.

- لە 17%ی پشکی هەرێمی کوردستان لە قەرزە سیادییەکان.

- پشکی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی.

- پشکی چاودێریی کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان.

- پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی کارەساتە لەناکاوەکان.

- پشکی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا.

- پشکی هەرێمی کوردستان لە خەرجییەکانی وەزارەتی نەوت و گرێبەستەکانی نەوت.

هەر لەو بارەیەشەوە هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند هەر پێنج پەرلەمانتارە كوردەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمان بەرنامەیێکی هاوبەشیان هەیە و بەو بەشە رازینابن کە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، کە زیاتر لە نۆ تریلیۆن دینارە.

ندامی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند هەر پێنج پەرلەمانتارە كوردەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمان بەرنامەیێکی هاوبەشیان هەیە و بەو بەشە رازینابن کە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، کە زیاتر لە نۆ تریلیۆن دینارە.

سوننە و زۆرینەی شیعە پڕۆژەیاسای بودجە رەتدەکەنەوە، ھەمووان خۆیان ئامادە کردووە لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و لیژنەکەی حکوومەت (کە رۆژی دووشەممە بەڕێوە دەچێت) گۆڕانکاری لە پڕۆژەیاساکەدا بکەن، ئەگەرنا رێگە نادەن لە پەرلەماندا خوێندنەوەی بۆ بکرێت.

پڕۆژەیاسای بودجەی 2019 لەسەر دەستی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشوو رەوانەی پەرلەمان کراوە و زۆرینەی پەرلەمانتاران کۆکن لەسەر ئەوەی پڕۆژەیاساکە لە دەرەوەی خواستی خەڵک ئامادە کراوە؛ بەجۆرێک بایەخی بە ناوچە سوننییەکان نەداوە، پارێزگاکانی خوارووی عێراقی تێدا پشتگوێخراوە و دژی خەڵکی ھەرێمی کوردستان نووسراوەتەوە.

News Code 39670

Your Comment

You are replying to: .
captcha