ئەمریکا بە توندی ئیدانەی ھەوڵی کوشتنی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە توندی ئیدانەی ھەوڵی کوشتنی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد. و دەڵێت ئاشکرایە ئەم کارە هەوڵێکی تیرۆرستانەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە، نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا راگەیاند: "بەدواداچوون بۆ ھەوڵی کوشتنی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرش کراوەتە سەر شوێنی مانەوەی."

ئاماژەی بەوەش داوە، کە ھەستیان بە ئاسودەیی کردووە کاتێ زانیوییانە سەرۆکوەزیران و ئەندامانی تیمەکەی سەلامەتن.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم کارە بە ئاشکرا دیارە تیرۆیستییە، بە توندی سەرکۆنەی دەکەین، ھێرشکەوە ئاراستەی دڵی دەوڵەتی عێراق کراوە."

دەشڵێت، لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا پەیوەدنییەکی بەھێزییان ھەیە کە بەرپرسن لە پاراستنی سەروەری عێراق سەربەخۆییەکەی و بە ئامانجی لێکۆڵینەوەکە لە رووداوەکە ھەموو کۆمەک و ھاوکارییەکیان بۆ پیشنیارکردوون.

سەرچاوە: NRT

News Code 3967

Your Comment

You are replying to: .
captcha