بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی عەین ئەلعراق نیووزدا زیادی کرد: ڕازی بوونی حکوومەتی فیدراڵ بۆ هەناردە کردنی نەوتی پارێزگای کەرکووک لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جیهانی تورکیا پاش گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەغدا بووە.
ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هیچ ئاگادارییێکی لە ڕێککەوتنی دەوڵەتی ناوەندی بۆ دەست پێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی کەرکووک نییە و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا داوا لە بەغدا دەکات لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوە بدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment