کوردپرێس: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری چاوشئۆغلۆوە ڕایگەیاندووە بابەتی پشتیوانی کردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە سووریا هەڵەیێکی گەورەیە و دەبێتە هۆی بەرپا بوونی ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی هاوپەیمان لە ڕێکخراوی باکووری ئەتڵەسی.
ئۆغلۆ کە لە ئێستادا لەسەردانێکی فەرمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە ئاماژەی بەوەکرد ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن و ئەنکەرە دەگەڕێتەوە بۆ پشتیوانی کردن لە یەکینەکانی پاراستنی گەل و کێشەی فەتحولا گولەن سەرۆکی بزووتنەوەی خزمەت.
ناوبراو ڕوونیشی کردووەتەوە سەرباری ئەوەی هەماهەنگی و هاوکاری کارێکی پێویستە، بەڵام پشتیوانی کردن لە یەپەگە کە کۆپی پارتی کرێکارانی کوردستانن، هەڵەیێکی گەورەیە".
لە بەشێکی تری وتەکانیدا وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لەگەڵ مایک پۆمپیۆ هاوتا ئەمریکییەکەیدا کۆ دەبێتەوە بۆ گفتوگۆ کردن دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment