پێشنیار دەکرێت کەسایەتییێکی سەربازی بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگریی عێراق هەڵبژێردرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هاوپەیمانیی وەتەنییە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: بە ئاوڕدانەوەی لەوەی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق کەسایەتییێکی ناسەربازییە، باشتر وایە کە کەسایەتییێکی سەربازی بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگریی عێراق هەڵبژێردرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەحیا عیساوی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی نیشتمانیی عێراقد (نینا)دا ڕایگەیاند: ململانێی نێوان حیزبە سیاسییەکانی عێراق هێشتا بۆ ناساندنی وەزیرانی بەرگریی و ناوخۆ بەردەوامە و زیادی کرد: بە ئاوڕدانەوەی لەوەی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق کەسایەتییێکی ناسەربازییە، باشتر وایە کە کەسایەتییێکی سەربازی بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگریی عێراق هەڵبژێردرێت.

عیساوی جەختی کردەوە ڕێککەوتن لە نێوان حیزبە سیاسییەکانی عێراق بۆ ناساندنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگریی عێراق زۆر دەخایێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39665

Your Comment

You are replying to: .
captcha