په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌: 96 شار له‌ ده‌ست قه‌یومه‌كان وه‌رده‌گرینه‌وه‌

به‌شی تورکیا- پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌" ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی ئاداری 2019دا به‌ڕێوه‌بچێت و په‌رله‌مانتارێکی هه‌ده‌په‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "ده‌بێت 96 شار كه‌ له‌ ده‌ستمان ده‌رهێنراوه‌، وه‌ربگرینه‌وه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌سه‌ن ئۆزگونه‌ش په‌رله‌مانتاری شڕناخی هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مانی توركیا وتی: "ئێمه‌ ده‌ستمان به‌ ئاماده‌كاری كردوووه‌ و ژماره‌یێكی زۆر كۆنفڕانس له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په‌ و په‌رله‌مانتارانیش له‌ گفتوگۆدان و نوێنه‌ره‌كانمان له‌ شاره‌كان خه‌باتی گه‌ل ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ خه‌ڵک له‌ په‌یوه‌ندیدان".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: له‌ ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تا ڕۆژی 5ی مانگی داهاتوو نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ سه‌ردانه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن و نوێنه‌ره‌كان له‌ شاره‌كاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.

هه‌سه‌ن ئۆزگونه‌ش وتیشی: "ئێستا 96 شار له‌ ژێر ده‌ستمان ده‌رهێنراوه‌ و به‌ ده‌ست قه‌یومه‌كانی توركیاوه‌یه‌ و كار ده‌كه‌ین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا وه‌ریبگرینه‌وه‌ و زیادیشی بكه‌ین."

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39659

Your Comment

You are replying to: .
captcha