به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌سه‌ن ئۆزگونه‌ش په‌رله‌مانتاری شڕناخی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا وتی: "ئێمه ده‌ستمان به ئاماده‌كاری كردوووه و ژماره‌یێكی زۆر كۆنفڕانس له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتارانیش له گفتوگۆدان و نوێنه‌ره‌كانمان له شاره‌كان خه‌باتی گه‌ل ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ خه‌ڵک له په‌یوه‌ندیدان".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: له ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌وه تا ڕۆژی 5ی مانگی داهاتوو نوێنه‌رانی هه‌ده‌په سه‌ردانه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن و نوێنه‌ره‌كان له شاره‌كاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
هه‌سه‌ن ئۆزگونه‌ش وتیشی: "ئێستا 96 شار له ژێر ده‌ستمان ده‌رهێنراوه و به ده‌ست قهیومهكانی توركیاوه‌یه و كار ده‌كه‌ین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا وه‌ریبگرینه‌وه و زیادیشی بكه‌ین."
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment