به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 17ی تشرینی دووهه‌می 2018 حسێن ده‌رمان سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی شنگال سه‌باره‌ت به‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه گوتی: ئه‌و گۆڕه له ناو حه‌وزی ئاوی ماڵێکدا دۆزراوه‌ته‌وه و به‌پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایییه‌کان ئه‌و که‌سانه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه گولـله‌باران کراون.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که ڕووفاته‌کان جلوبه‌رگی ئێزدییان له‌به‌ردا بوووه و له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ئێزدییه‌کانیشه‌وه دۆکیۆمێنتی که‌سه‌کان ئاشکرا بوووه که ئێزدین.
حسێن ده‌رمان ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که ڕێکخراوی ئێزدییه‌کان به‌رده‌وامن له گه‌ڕانی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان له ناحیه‌ی گل عوزێر و به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان گۆڕی بهکۆمهڵیتریش له ناحیه‌که بوونی هه‌یه.
ڕۆژی 3ی ئابی ساڵی 2014 چه‌کدارانی داعش هێرشیان کرده سه‌ر شنگال و دوای چه‌ند کاتژمێرێک به هه‌زاره‌ها ژن و منداڵ که‌وتنه ده‌ستی چه‌کداره‌کان و ژماره‌یێک زۆریش کۆمه‌ڵکوژ کران و دوای ئازادکردنی شنگالیش تاوه‌کوو ئێستا زیاتر له 69 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment