١٨ تشرینی دووەم ٢٠١٨ - ٠٩:٤٣
گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ له‌ شنگال دۆزرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رپه‌ر‌شتیاری مه‌ڵبه‌ندی شنگال ده‌ڵێت: له‌ ناحیه‌ی گل عوزێر گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه‌ که‌ پێنج تا حه‌وت که‌سی تێدا بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه‌ 17ی تشرینی دووهه‌می 2018 حسێن ده‌رمان سه‌رپه‌ر‌شتیاری مه‌ڵبه‌ندی شنگال سه‌باره‌ت به‌و گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌ گوتی: ئه‌و گۆڕه‌ له ‌ناو حه‌وزی ئاوی ماڵێکدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ و به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تایییه‌کان ئه‌و که‌سانه‌ پێشتر له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌ گولـله‌باران کراون.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌ ڕووفاته‌کان جلوبه‌رگی ئێزدییان له‌به‌ردا بوووه‌ و له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ئێزدییه‌کانیشه‌وه‌ دۆکیۆمێنتی که‌سه‌کان ئاشکرا بوووه‌ که‌ ئێزدین.

حسێن ده‌رمان ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که‌ ڕێکخراوی ئێزدییه‌کان به‌رده‌وامن له‌ گه‌ڕانی گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کان له‌ ناحیه‌ی گل عوزێر و به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی‌تریش له‌ ناحیه‌که‌ بوونی هه‌یه‌.

ڕۆژی 3ی ئابی ساڵی 2014 چه‌کدارانی داعش هێرشیان کرده‌ سه‌ر شنگال و دوای چه‌ند کاتژمێرێک به‌ هه‌زاره‌ها ژن و منداڵ که‌وتنه‌ ده‌ستی چه‌کداره‌کان و ژماره‌یێک زۆریش کۆمه‌ڵکوژ کران و دوای ئازادکردنی شنگالیش تاوه‌کوو ئێستا زیاتر له‌ 69 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39642

Your Comment

You are replying to: .
captcha