کوردپرێس:
ڕۆژی شەممه ١٧|١١|٢٠١٨ له تارانی پایتهختی ئێران دیداری نێوان بەرهەم ساڵح سهرۆك كۆماری عێراق لهگهڵ عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامیی ئێران بهرێوه چوو و لە دیدارەکەدا یەکخستنی هەوڵەکانی عێراق و ئێران دووپات کرایەوە بۆ چەسپاندنی ئۆقرەیی لە ناوچەکەدا.
بەرهەم ساڵح لە دیدارەکەدا ئاماژەی کرد بۆ ئەو پەیوەندییە قووڵەی کە هەردوو وڵاتی دراوسێ پێکەوە کۆ دەکاتەوە، لەو بارەیەوە ڕوونی کردەوە کە پێویستە کار بکرێت بۆ گەشەپێدان و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جیاجیاکاندا، هاوکات سەرۆک کۆمار رایگەیاند کە عێراق و ئێران دەتوانن رۆڵێکی گرنگ ببینن لە چەسپاندن و پشتیوانیکردنی ئۆقرەیی لە ناوچەکەدا.
لای خۆیەوە عەلی لاریجانی هیوای خۆی دەربڕی کە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی بەرهەم ساڵحدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات گەشەکردن بە خۆوە ببینێت.
Your Comment