بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای هێرشەکە، مستەفا کازمی لە هەژماری فەرمی خۆی لە توویتەر، هەموو لایەکی دڵنیا کردەوە کە تەندروستیی باشە و نووسیوویەتی: "پێشتر و ئێستاش پرۆژەی گیانفیدایی بووم بۆ عێراق و گەلی عێراق، مووشەکەکانی ستەمکاری ئیمانداران سڵ ناکاتەوە، و موویێکی ھێزە ئەمنییە قارەمانەکانمان نالەرێنێتەوە لە مکووڕی و سووربوونیان بۆ پاراستنی ئاسایشی خەڵک و بەدیھێنانەوەی ماف و دانانەوەی یاسا بۆ سەر رێچکەی خۆی".
کازمی دڵنیایی دەدات کە تەندرووستی باشە و لە توویتەکەیدا نوسیوویەتی: "من باشم سوپاس بۆ خوا لەناو گەلەکەمدام و لە پێناو عێراق داوای ئارامی و دان بەخۆداگرتن لە هەمووان دەکەم".
Your Comment