خولووسی ئاکار: چاوه‌ڕوانین ئه‌مریکا کۆتایی به‌ هه‌ماهه‌نگییه‌کانی له‌گه‌ڵ YPG بهێنێت

به‌شی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی توركیا ئاكار له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له‌ سیناتۆره‌كانی ئه‌مریكا ڕای‌گه‌یاند: چاوه‌ڕوانین ئه‌مریکا هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ YPG كۆتایی پێ بهێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاكار كه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ كۆڕبه‌ندی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی هالیفاكس سه‌ردانی شاری هالیفاكسی كه‌نه‌دای كردوووه‌ سه‌ره‌تا سه‌ردانی كۆته‌ڵی یادگاری چاناككاله‌ی كرد و تاجه‌ گوڵینه‌ی له‌سه‌ر كۆته‌ڵه‌كه‌ دانا دواتر به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌ سه‌ردانی هۆتێلی وێستنی كرد.

له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ئاكار به‌ سه‌ر پێوه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی كه‌نه‌دا هارجیت ساجان و به‌شداربوووان كرد و دوای دانیشتنی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له‌ سیناتۆرانی ئه‌مریكا كۆ بوووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاكار وێنه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی PKK‌/YPG‌ی به‌بیرهێنایه‌وه‌ و گوتی: "له‌ میدیاكانماندا به‌ شێوه‌یێكی به‌رفراوان باس له‌و وێنانه‌ كراوه‌ و ناڕازی بوونی گه‌له‌كه‌مانی لێكه‌وتۆته‌وه‌. زیانی به‌ هێمای ئه‌مریكا و سوپای ئه‌مریكا گه‌یاندوووه‌ له‌ به‌رچاوی گه‌له‌كه‌مان. وه‌ک چۆن ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه‌، چاوه‌ڕوانین هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌ كۆتایی پێ بهێنێت. وێڕای له‌ جموجۆڵخستنی داعش به‌ ڕاده‌یێكی زۆر پێدانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به‌ بارهه‌ڵگر و فڕۆكه‌ به‌ یه‌په‌گه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ قبووڵكراو نییه."

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند که‌ تورکیا هه‌رگیز ڕێگه‌ نادات له‌ درێژاییی باشووری سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا رێڕه‌وێكی تیرۆر دروست بكرێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39624

Your Comment

You are replying to: .
captcha