به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی تشرینی دووهه‌می 2018 فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به SNNی ڕاگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕی دژ به داعش جه‌ختمان كردۆته‌وه له‌سه‌ر زیادبوونی جموجۆڵه‌كانی تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌كانی دیاله، سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووک و ناوچه‌ی قه‌ره‌چوخ و مه‌خمور و ناوچه‌كانی مووسڵ و ئه‌وه‌شمان بۆ ڕوونكردوونه‌ته‌وه كه هۆكاری زیادبوونی جموجۆڵه تیرۆریستییه‌كان بۆ نه‌مانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به هێرشێک سوپای عێراق دووری خستوونه‌ته‌وه له‌و ناوچانه و ئێستاش توانایان نییه ئه‌منییه‌تی ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر ده‌شڵێت: چاره‌سه‌ر بۆ نه‌هێشتنی كاری تیرۆریستی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ئه‌و ناوچانه و گرتنه‌ئه‌ستۆی ئه‌ركی پاراستنی ئه‌منییه‌ته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق که ئه‌ویش له ڕێگه‌ی لیژنه و بازگه‌ی هاوبه‌شه‌وه ده‌بێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له چیای قه‌ره‌چووخ ڕه‌تی كرده‌وه هیچ هێزێک به ئاراسته‌ی چیاكه جووڵه‌ی پێكرابێت و ئاشكرای كرد: هیچ ئۆپه‌راسیۆنێک نه‌كراوه، ته‌نها فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، بنكه‌كانی تیرۆریستانی داعشیان له قه‌ره‌چووخ بۆردومان كردوووه و به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌شیان له ئه‌نجامی چه‌ند جارێک بۆردومان كردن نزیكه‌ی 30 چه‌كداریان كوشتوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment