وەزارەتی بەرگریی عێراق وەڵامی سەرۆک کۆماری تورکیا دەداتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی بەرگریی عێراق وەڵامی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک كۆماری توركیای دایەوە، كە رایگەیاندبوو، هێرش دەكەنە سەر خاكی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا تەحسین خفاجی، لەمیانی لێدوانێكی وەڵامی ئەردۆغانی داوەتەوە و رایگەیاندووە سوپای توركیا بۆ نییە، خاک‌ و سنووری عێراق ببەزێنێت ‌و هێرش بكاتە سەر هیچ لایەن ‌و گرووپێک.

لیوا تحسین راشیگەیاند هەر لایەنێک خاكی عێراق ببەزێنێت ‌و كاردانەوەیان دەبێت ‌و رێگری لێدەكەن، بە سوپای توركیاشەوە، وەک ئەوەی ئەردۆغان بانگەشەی بۆ دەكات.

ئەردۆغان لەماوەی رابردوو رایگەیاند: "هێرش دەكەنە سەر شنگال‌ و قەندیل‌ و بەسەر پارتی كرێكارانی كوردستان دەڕوخێنن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39593

Your Comment

You are replying to: .
captcha