وتەبێژی یەکێتی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ ده‌چن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانیی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا به‌ره‌و ئاسایی بونه‌وه‌ ده‌چن هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا هیچ وه‌فدێكی ره‌سمی له ‌نێوانیاندا هاتوچۆی نه‌كردووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، لەبارەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ تورکیا و هەوڵەکان بۆ دەست پێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی، به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی راگه‌یاندووه‌: "پەیوەندییەکانمان بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت و لایەنەکانی پەیوەندیدار بە چارەسەرکردنی کێشەکان خەریکن و هیوادارین لەماوەیێکی کورتدا پەیوەندییەکان باش ببنەوە، بەڵام تا ئیستا هاتوچۆی هیچ وه‌فدێكی ره‌سمی لە نێوانماندا نەبووە".

سه‌عدی پیره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ گەڕانەوەی نوێنەرایەتی یەکێتی بۆ ئەنقەرە و دەست پێکردنەوەی گەشتەکانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ھەموو یەک پاکێجە و وتووشیه‌تی پێمان وایە زەمینەی ئەوە ھەیە کە ئێمە بەیەکەوە یەکتر تەحەمول بکەین و رێز لە ئەرکی دراوسێیەتی بگرین.

له‌ مانگی ئابی ساڵی رابردودا به‌هۆی كێشه‌ی نێوان یه‌كێتی و توركیاوه‌، به‌هرۆز گه‌ڵاڵی، نوێنه‌ری یه‌كێتی له ‌ئه‌نقه‌ره‌، ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌. توركیا یه‌كێتی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه‌ پشتیوانی هاوكاری پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كات.

هه‌روه‌ها به‌هۆی ریفراندۆمه‌كه‌ی ئه‌یلولی ساڵی رابردوه‌وه‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئاسمانی خۆی به‌ڕووی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا داخست، به‌ڵام كاتێک بڕیاری كردنه‌وه‌ی ئاسمانی خۆی به‌ڕووی گه‌شته‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا دا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ناگرێته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39568

Your Comment

You are replying to: .
captcha