لە هەر حاڵەتێکدا پۆستی پارێزگاری کەرکووک پشکی یەکێتییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركووک هۆشداری ده‌دات له‌ ئه‌گه‌ری‌ دیاری كردنی‌ كه‌سێک به‌وه‌كاله‌ت بۆ پۆستی‌ پارێزگاری‌ شاره‌كه‌ له ‌دوای‌ ڕۆیشتنی‌ پارێزگاری‌ ئێستا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركووک ڕایگه‌یاند: "تائێستا یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕاكان جبوری‌ پارێزگاری‌ به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووک كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ده‌چێته‌ به‌غدا و ده‌ستبه‌رداری‌ پۆسته‌كه‌ی‌ ده‌بێت و ده‌بێته‌ په‌رله‌مانتار یاخود نا، له ‌كاتێكدا پێشتر ڕاگه‌یێنرا دوا واده‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌یه‌".

ئەحمەد عەسکەری وتیشی‌: "به‌دوو میكانیزم پارێزگاری كه‌ركووک یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌، ده‌كرێت له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاوه‌ كه‌سێک كاندید بكرێت و متمانه‌ی پێبدرێت، یان ده‌توانرێت له‌ به‌غداوه‌ به‌وه‌كاله‌ت كه‌سێک كاندید بكرێت، ئه‌وكاته‌ش به‌وه‌كاله‌ت پۆسته‌كه‌ به‌ڕێوه ‌ده‌بات و نابێته‌ پارێزگاری‌ هه‌میشه‌یی".

ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ ڕوون كرده‌وه‌ کە ئه‌گه‌ر به‌ده‌نگدان بێت، پۆستی پارێزگاری‌ شاره‌كه‌ بۆ یه‌كێتیی‌ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌ به‌غداشه‌وه ‌بێت، ئه‌وا حكوومه‌تی‌ عیراق ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانێت و كه‌سێكی‌ یه‌كێتیی‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید ده‌كات و به‌وه‌كاله‌تیش پۆسته‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت تا ئه‌وكاته‌ی‌ به‌هه‌ڵبژاردن پۆسته‌كه‌ یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌".

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ به‌غداشه‌وه‌ پۆسته‌كه‌ یه‌كلا بكرێته‌وه‌ و بۆ یه‌كێتی‌ نه‌بێت، پارێزگار سه‌ركه‌وتوو نابێت و ناتوانێت كاره‌كانی‌ ڕایی بكات و گرفتی‌ بۆ دروست ده‌بێت له ‌شاره‌كه‌ به‌و پێیه‌ی‌ یه‌كێتیی‌ زیاتر له‌نیوه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ شاره‌كه‌ی‌ به‌ده‌ست هێناوه ‌و له‌هه‌رحاڵه‌تێكدا یه‌كێتیی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ نه‌كات سه‌ركه‌وتوو نابێت".

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39564

Your Comment

You are replying to: .
captcha