به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێمن شێخانی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی وت: "ئه‌گه‌ر جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری به‌شداری كردن له حكوومه‌ت بدات ئه‌وا ئه‌وكات سێ پۆستی سه‌ره‌كی ھه‌یه كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ پۆستی سێیه‌م كه جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ته ئه‌وا مافی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت".
ناوبراو ده‌شڵێت: "ئێمه ھێشتا بڕیاری ئه‌وه‌مان نه‌داوه ده‌چینه حكوومه‌ته‌وه یان نا، ئه‌گه‌ر ئیستیحقاقی خۆمان وه‌رنه‌گرین نه ده‌بینه دیلی ده‌ستی كه‌س و نه به‌شداریی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین".
هێمن شێخانی ڕوونیشی كرده‌وه: "تا ئێستا گۆڕان خۆی یه‌كلایی نه‌كردوووه‌ته‌وه به‌شداریی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كات یان نا، ئه‌م بڕیاره چاره‌نووسسازه جڤاتی نیشتمانی ده‌یدات، جڤاتیش ھێشتا كۆبوونه‌وه‌ی نه‌كردوووه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، به‌ڵام ڕاپرسییێكی گه‌وره‌مان له ھه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ده‌بێته به‌شێک له بڕیاری گۆڕان و بڕیاری جڤاتی نیشتمانی و ئه‌و كات ھه‌ردووكی پێكه‌وه ده‌بنه بڕیاری گۆڕان و یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "به‌شێک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه گۆڕان به‌شداریی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی ھه‌رێم بكات، به‌شێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا نیین و پێیان باشه گۆڕان ببێته ئۆپۆزسیۆن، ئه‌وانه‌ی پێیان باش نییه به‌شداریی بكه‌ین ھه‌ڵوێسته‌كانی پێشووی یه‌كێتی و پارتی به نموونه ده‌ھێننه‌وه كه به‌لای ئه‌وانه‌وه جێی متمانه‌ی گۆڕان و قاعیده‌كه‌ی نیین، ئه‌وانه‌شی پێیان باشه بچینه حكوومه‌ته‌وه ده‌ڵێن له‌وێ پڕۆژه‌كانی گۆڕان جێبه‌جێ بكه‌ن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانی گۆڕانیش بۆ به‌شداری كردن له حكوومه‌ت وتی: "گۆڕان خاوه‌نی پڕۆژه‌یێكی به‌ھێزه و ئه‌مجاره جیاواز له نۆ ساڵی رابردوو شتێكمان به‌ده‌سته‌وه‌یه و له حكوومه‌ت بین یان له شه‌قام ده‌گه‌ینه ئامانج".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment