کوردپرێس:
ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "ڕوسیا ئەلیەوم" ڕایگەیاند، "دەمەوێت جەخت بکەمەوە کە خێرو بێرو سامانە سروشتییەکانی ناوچەکانمان تەنها هەر بۆ ناوچەکە نییە، ئێمە نامانەوێت سامانەکانی ناوچەکە قۆرخبکەین، بەڵکو بەسەروەتو سامانی نیشتیمانیی هەموو سورییەکانی دەزانین".
وتووشیەتی:"بۆئەوەی لەسەر ئەو دۆسیەیە ڕێکبکەوین دەبێت گفتوگۆو دانوستان لەئارادابێتو ئەوەش بەشێک بێت لەپڕۆسەی دانوستانی کۆتایی، ئەگەر توانیمان بەیەکەوە دابنیشینو دانوستان بکەین، ئەوە دەکرێت لەسەر وردەکارییەکانی ئەو دۆسیەیە قسە بکەین".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەگەرهاتو لەسەر بابەتە سیاسییو ئیدارییەکان ڕێککەوتین، ئەوە ئێمه لەسەر ئەو پرسە توند نینو بەئاسانی دەتوانین بگەینە لەیەکتێگەیشتنو لەسەر بابەتی نەوت ڕێکبکەون".
لەماوەی ڕابردودا بەشێک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویانکردەوە، لەکاتی سەردانی ئەمدواییەی شاندی ئیدارەی خۆسەر بۆ مۆسکۆ، بەرپرسانی ڕوسیا مەرجی ئەوەیان هەبوە کە دەبێت کوردانی ڕۆژئاوا لەسەدا 75ى داهاتی نەوت ڕادەستی دیمەشق بکەنەوەو ئاڵای سوریا لەسەر دامەزراوە فەرمییەکان هەڵبکەنو دان بەوەدابنێن کە ئەسەد سەرۆکی شەرعی وڵاتە.
Your Comment