به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 22ی گه‌لاڕێزانی 1397 حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رکۆماری ئێران له میانی به‌شداری کردنی له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای کۆمه‌ڵایه‌تی له تاران ڕوونکردنه‌وه‌ی دا سه‌باره‌ت به قۆناغی دووهه‌می سزاکانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئێران.
حه‌سه‌ن روحانی جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که خه‌ڵکی ئێران به‌راورد به ڕابردوو ئومێدیان زیاتره و گوتی: "هه‌ندێک که‌س پێیان وابوو له دوای پێنجی تشرینی دووهه‌م دۆخێکی تایبه‌تی دروست ده‌بێت و ژیانی خه‌ڵک ژێراوژوور ده‌بێت به‌ڵام هه‌موووان بینییان که ئه‌م بیرکردنه‌وانه هه‌ڵه‌ن و بریتیین له خه‌یاڵ".
سه‌رکۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه دا که هیچ بانگهشهیێكی ئه‌مریكا وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یویست به ئه‌نجام نهگهیشتوووه و به گه‌وره‌كردنی ڕووداوی هه‌ندێک له ڕۆژنامه‌نووس و دامه‌زراوه میدیایییه‌كان، خه‌ڵكی بێ‌ئومێد كردوووه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی گوتیشی: مووچه‌خۆرانی ئێران به بۆنه‌ی گه‌مارۆكانه‌وه دووچاری سه‌ختیی بژێوی ژیان بوونه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌مانه كێشه‌گه‌لێک نیین كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێن و له كارنامه‌ی حكوومه‌تدان.
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment