فه‌ڕه‌نسا مافى مانه‌وه‌ به‌ 100 كچى ئێزدى ده‌دات

به‌شی جیهان- حكوومه‌تى فه‌ڕه‌نسا ئاشكرای ده‌كات که‌ مافى مانه‌وه‌ ده‌داته‌ 100 كچى ئێزدى و به‌ بڕى 2 ملیۆن یۆرۆش هاوكارى سندوقى بنیادنانه‌وه‌ى قه‌زاى شنگال ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ی تشرینی دووهه‌می 2018 حكوومه‌تى فه‌ڕه‌نسا له‌ به‌یاننامه‌یێكدا بڵاوی كردۆته‌وه‌ فه‌ڕه‌نسا به‌ بڕى 2 ملیۆن یۆرۆ هاوكارى سندوقى بنیادنانه‌وه‌ى قه‌زاى شنگال ده‌كات ئه‌وه‌ش له ‌چوارچێوه‌ى "مونته‌داى پاریس بۆ ئاشتى" كه‌ تێیدا یادى وه‌ستانى شه‌ڕى جه‌نگى جیهانیی یه‌كه‌م بوو.

له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌ که‌ فه‌ڕه‌نسا مافى په‌نابه‌رى ده‌داته‌ 100 كچى ئێزدى كه‌ قوربانیانى ده‌ستى داعشن و ئه‌وه‌ش له ‌ئێستاوه‌ تا كۆتاییی ساڵى 2019 ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ له ‌چوارچێوه‌ى هاوكاریی حکوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا بۆ كه‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانى عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌.

ته‌ئكیدیش كراوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌و 2 ملیۆن یۆرۆیه‌ش بۆ ئه‌و سندوقه‌یه كه‌ ده‌ستپێشخه‌ری نادیه‌ موراد كچه‌ ئێزدى قوربانى ده‌ستى داعش بوو و سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نساش داواى له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردوووه‌ كه‌ هاوكارى نادیه ‌و گرووپه‌كه‌ى بكه‌ن و ئه‌و شتانه‌ى زۆر پێویستن له‌ شنگال دیارى بكرێن.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39527

Your Comment

You are replying to: .
captcha