ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی ڕه‌وشی عێراق و هه‌رێمی کوردستان کۆ ده‌بێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی کۆ ده‌بێته‌وه‌ و ڕاپۆرتێک له‌باره‌ی ڕه‌وشی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و په‌یوه‌ندیی هه‌ردوولا ده‌خرێته‌ڕوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ی تشرینی دووهه‌می 2018 کاژێر 06:30ی ئێواره‌ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراق و هه‌رێمی کوردستان‌ ده‌ست پێبکات و تێیدا یان کۆبیش نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان بۆ کاروباری عێراق ڕاپۆرتی خۆی له‌باره‌ی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا ده‌خاته‌ڕوو.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو (7-11-2018) نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکوه‌زیرانی کوردستان و یان کۆبیش نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان بۆ کاروباری عێراق کۆ بوونه‌وه‌ و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان؛ هه‌ردوولا هیواخواز بوون حکوومه‌تی نوێی عێراق ماف و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق دابین بكات، کورد ڕۆڵ و کاریگه‌ری هه‌بێت له‌ حکومه‌ت و هاوکار بێت بۆ به‌دیهێنانی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كان.

هاوکات پێشبینی ده‌کرێت له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان باس له‌ قۆناخی دوای هه‌ڵبژاردن و دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستان بکات.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39526

Your Comment

You are replying to: .
captcha