توركمانه‌كانى هه‌رێم دووباره‌ داواى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت ده‌كه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسیى به‌ره‌ى توركمانى ده‌ڵێت: "پێكهاته‌ى توركمان به ‌گرنگییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ سه‌قامگیریى سیاسیى هه‌رێم و به ‌پێویستى ده‌زانێت كه‌ به‌شدارییێكى كارا به‌ توركمان و پێكهاته‌كانى دیكه‌ بكرێت له‌ پرۆسه‌ى سیاسیى هه‌رێم و پۆستى باڵاشیان پێبدرێت له‌ كابینه‌ى نوێی حكوومه‌تى هه‌رێمدا".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایدن مه‌عرووف ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى به‌ره‌ى توركمانى بۆ رادیۆى نه‌وا جه‌ختى كرده‌وه‌ که‌ پێكهاته‌ى توركمان پێش هه‌موو شتێک خوازیاره‌ سه‌قامگیریی سیاسى له‌ هه‌رێم به‌رقه‌رار بێت و له‌ سایه‌یدا به‌شدارییێكى كارا به‌ توركمان و پێكهاته‌كانى دیكه‌ بكرێت و یه‌كێک له‌ پۆستى جێگره‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم به‌ توركمان بسپێردرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ڕاستى به‌شدار بن له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و بڕیاره‌ سیاسییه‌كاندا.

ئایدن مه‌عرووف له‌ دریژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا دووپاتی كرده‌وه‌: "داواكارییێكى دیكه‌ى پێكهاته‌ى توركمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێک له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى هه‌رێم تایبه‌ت بێت به‌ كاروبارى توركمانه‌كان و چاوه‌ڕوانن ئه‌م داواكارییانه‌یان جێبه‌جێ بكرێت له‌م قۆناغه‌دا".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39507

Your Comment

You are replying to: .
captcha