بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاوی كردەوە ‎لە رێورەسمێكی فەرمیدا كە بۆ پێشوازی بەرهەم ساڵح رێكخرابوو، شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان جێ نشینی ئەبووزەبی لە پێشوازیی بەرھەم ساڵح ئامادەبوو و لە لایەن هێزە چەكدارەكانەوە 21 گولە تۆپ بۆ بەخێرهاتنی تەقێندرا.
‎بڕیارە سەرۆک كۆماری عێراق لە سەردانەكەیدا چاوی بكەوێت بە ژمارەیێک لە لێپرسراوانی ئیمارات بە مەبەستی گفتوگۆ كردن لەبارەی گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی و گرنگترین دۆسییەكان و پێشهاتە ئیقلیمیی و نێودەوڵەتییەكان.
‎ئەو سەردانەی بەرهەم ساڵح لە چوارچێوەی گەشتێكیدایە بۆ ناوچەی كەنداو كە لە كوەیتەوە دەستی پێكرد و سەر لەبەیانی ئەمڕۆ كۆتایی بە سەردانە فەرمییەكەی هێنا بۆ دەوڵەتی كوەیت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment