په‌رله‌مانی عێراق بڕیار به ‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمیسیارانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی گۆڕان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا ده‌نگدان له‌باره‌ی ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام درا و بڕیار به‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان درا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هار مه‌حموود په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ ڕادیۆ نه‌وا وتی: "دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که‌ ڕۆژی 10ی تشرینی دووهه‌می 2018 ئه‌نجام درا به‌رنامه‌ كارییه‌که‌ی له ‌دوو برگه‌ پێكهاتبوو له‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌م به‌پێی ڕێككه‌وتنی پێشتر ده‌نگدان كرا له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری په‌رله‌مانی عێراق كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌سێردرابوو و به‌پێی زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان كه ‌ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ بوو."

ناوبراو وتیشی: "ئێمه‌ له ‌هه‌وڵه‌ یاسایییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ بانگهێشت كردنی كۆمیسیاران بۆ په‌رله‌مانی عێراق و به‌دواداچوون له‌باره‌ی كه‌موكورتییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق".

به‌هار مه‌حموود ڕاشیگه‌یاند: له‌ بڕگه‌ی دووه‌مدا لیژنه‌ هه‌میشه‌یییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدانی له‌باره‌وه‌ كرا و به‌پێی زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران لیژنه‌كانیش دیاری كران.

به‌هار مه‌حموود په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عیراق ئاشكراشی كرد که‌ له‌ دانیشتنه‌كانی داهاتوودا سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كان دیاری ده‌كرێن و كوردیش پشكی له‌و لیژنانه‌ به‌ر ده‌كه‌وێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39453

Your Comment

You are replying to: .
captcha