هه‌ولێر په‌ر‌ستگای سه‌ره‌کیی کوردانی ئێزدی نۆژه‌ن ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسانی خۆجێییی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باس له‌ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی په‌ر‌ستگای لالش و پرا ده‌لال ده‌که‌ن كه‌ دوو شوێنی گرینگی شوێنه‌وارین له‌ كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌رستگای لالش، كه‌ گه‌وره‌په‌رستگای كوردانی ئێزدییه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری دونیادا، ده‌كه‌وێته‌ باكووری قه‌زای شێخان، له‌ نێوان سێ چیادایه‌ و شوێنێكی گرینگه‌ له‌ كوردستان و به‌ هه‌زاران گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن که‌ له‌وباره‌یشه‌وه‌ ئه‌ندازیار خالید نه‌رمۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیی شێخان و یه‌كێک له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی په‌رستگه‌كه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئێستا له‌ قۆناغی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نێو په‌رستگای لالشداین و ئامانجیشمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌رستگاكه‌ بۆ شێوازی جاران بگه‌ڕێنینه‌وه‌."

نه‌رمۆ ده‌شڵێت: "ده‌مانه‌وێت ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ له‌ لالش كراون لایان ببه‌ین و بۆ شێوازی پێشووی بگه‌ڕێنینه‌وه‌."

پرا ده‌لال یه‌كێكه‌ له‌ شوێنه‌ شوێنه‌واره‌ گه‌شتیارییه‌كان له‌ پارێزگای دهۆک و ده‌كه‌وێته‌ سه‌نته‌ری قه‌زای زاخۆ و له‌وباره‌یشه‌وه‌ محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری زاخۆ به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی پردی ده‌لال له‌ قۆناغی كۆتاییدایه‌ و ئه‌وه‌ی ماوه‌ ته‌نیا جوانكارییه‌."

ئه‌حمه‌د گوتیشی: "نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ به‌پێی مه‌رجه‌كانی یونسكۆیه‌ و هه‌موو مه‌رجه‌كانیش له‌ به‌رچاو گیراون، ئه‌گه‌ر ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ریش نه‌بوونایه‌، پێشوه‌خته‌ ته‌واو ده‌بوو."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39444

Your Comment

You are replying to: .
captcha