لەسەر ڕێگای جێبەجێ کردنی پڕۆژە سەرمایەدانەرییەکان لە عێراقدا لەمپەڕی زۆر هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە حکوومەتەکەی هەوڵ دەدات ئابوور لە وڵات گەشە پێبدات دانی بەوەدا نا کە لەسەر ڕێگای جێبەجێ کردنی پڕۆژە سەرمایەدانەرییەکان لە عێراقدا لەمپەڕی زۆر هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای نێونەتەوەیی بەغدا جەختی کرد لەسەر دروست کردنی کەشێکی سەرمایەدانەریی باش بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژە جۆراوجۆرەکان لە عێراق و لەو بارەیەوە وتی: یەک لە یەکەمایەتییەکانی حکوومەتی نوێ هەوڵدان بۆ گەشەی ئابووریی عێراقە.

عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوە دا کە لەمپەڕی زۆر هەیە لەسەر ڕێگای جێبەجێ کردنی پڕۆژەکاندا و داوای کرد هەمووان لە چاکسازیی وڵاتدا بەشدار بن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: شەر ژێرخانەکانی لەناو بردووە و عێراق بە تەنها بەرپرسیارێتیی دووبارە دروست کردنەوە لە ئەستۆ ناگرێت، شەڕی ئێستای ئێمە جێگیر کردنی سەقامگیری و جێبەجێ کردنی یاسایە و ئابووری تاکە بەرهەم-مان ناوێت.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39428

Your Comment

You are replying to: .
captcha