توركیا ده‌روازه‌یێكى سنووریى له‌گه‌ڵ عه‌فرین ده‌كاته‌وه‌

به‌شی تورکیا- وه‌زیری بازرگانیی توركیا هه‌واڵی كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان توركیا و عه‌فرینی ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 9ی تشرینی دووهه‌می 2018 ڕۆخسار په‌كجان وه‌زیری بازرگانیی توركیا ڕایگه‌یاند که‌ ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان پارێزگای هاتای و عه‌فرینی كردوووه‌ته‌وه‌‌ و ده‌رفه‌تی بازرگانی كردن له‌ ناوچه‌ی چڵه‌ زه‌یتوون به‌ شێوه‌یێكی به‌رچاو ئه‌نجام ده‌درێت.

په‌كجان ڕاشیگه‌یاند: زیاتر له‌ شه‌ش مانگه‌ كاری به‌رده‌وام ده‌كرێت بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و دروست كردنی رێڕه‌وی ئاسان بۆ هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان و ئۆتۆمبێله‌كان و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م رێكاره‌ یاسایییه‌ نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش گیرانه‌به‌ر بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كه‌ی نێوان توركیا و ناوچه‌ی چڵه‌ زه‌یتوون.

شایانی باسه‌؛ له‌ مانگی 3ی ئه‌مساڵ سوپای تورکیا و گرووپه‌ چه‌کداره‌ سوورییه‌کانی نزیک له‌ ئه‌نقه‌ره‌ دوای نزیکه‌ی دوو مانگ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێک به‌ ناوی "چڵه‌ زه‌یتوون" كانتۆنى عه‌فرینیان داگیر كرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39409

Your Comment

You are replying to: .
captcha