په‌رله‌مانتارێكی پێشووی پەرلەمانی  عێراق به‌ تۆمه‌تی تیرۆر دەستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌ندامێكی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراقیان به‌ تۆمه‌تی "تیرۆر" ده‌ستگیر كرد.

کوردپرێس:

میدیا عێراقییه‌كان وێنه‌یێكی زیا عه‌بدوڵا دوری په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراقیان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ به‌گوێره‌ی مادده‌ی چوار له‌یاسای "ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر" ده‌ستگیر کراوه‌.

له‌پاش ده‌ستگیركردنی دوری، قاسم ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕه‌خنه‌ی له‌ده‌ستگیركردنی دوری گرت‌و ڕایگه‌یاند، "زیا دوری كه‌سێك باشه‌، هیوادارم به‌زوترین كات ئازاد بكرێت".

News Code 39391

Your Comment

You are replying to: .
captcha