کوردرێس:
ده‌رباره‌ی بڕیاری ئه‌مریكا، كه 12 ملیۆن دۆلاری داناوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی موراد قه‌ره‌یلان، جه‌میل بایك و دوران كاڵكان سێ سه‌ركرده‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان، كه‌جه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێت "بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هه‌ڤاڵانمان جه‌میل بایك، دوران كاڵكان و موراد قه‌ره‌یلان كه له دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه و كادیری پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كورد، كه ئێستا له‌نێوان په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه و هه‌په‌گه‌دان، بڕیارێكی بێ بنه‌ما و تۆمه‌تباركردنه و ده‌ستگیرۆییكردنی فاشیزمه".
باسی له‌وه‌شكردوه، هه‌ر كێ جێگه‌ی ئه‌وانیان بۆ ئاشكرابكات به پاره خه‌ڵات ده‌كرێت، ئه‌وه هه‌ڵوێست و بڕیارێكی دوژمنانه‌یه له دژی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد دراوه.
كه‌جه‌كه راشیگه‌یاندوه "بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا هیچ بنه‌مایه‌كی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌خلاقی، ویژدانی و یاسایی نییه، بڕیارێكه به‌گشتی به‌هۆی ئایدۆلۆژی و سیاسییه‌وه دراوه، به‌ڵام به نیه‌تێكی دوژمنانه ئه‌و بڕیاره دراوه، له كه‌سایه‌تی هاوڕێبازه‌كانماندا نه‌ك ته‌نیا له دژی په‌كه‌كه، كه‌جه‌كه و هه‌په‌گه‌یه، به‌ڵكو له دژی ته‌واوی گه‌لی كورد و تێكۆشانی ئه‌وانه‌ی درێژه به دیموكراسی ده‌ده‌ن، دراوه".
كه‌جه‌كه وتوشیه‌تی "پێویسته به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره گه‌له‌كه‌مان تێكۆشانی گه‌وره بكات و له هه‌موو شوێنێك كورد و دۆسته‌كانی هه‌ستنه سه‌رپێ و به‌وشێوه‌یه وه‌ڵامی ئه‌و بڕیاره بده‌نه‌وه".
Your Comment