٧ تشرینی دووەم ٢٠١٨ - ١٩:٠٢
یه‌كێتیی داواى چوار پۆستی سیادی ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یه‌كێتیی نیشتیمانیى كوردستان بۆ حكوومه‌تى نوێى هه‌رێم داواى چوار پۆستى سیادى ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی ڕایگەیاند: وه‌فدی یه‌كێتیی به‌م نزیكانه‌ سه‌ردانی پارتی و لایه‌نه‌كانی تر ده‌كات، به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.

ناوبراو وتیشى پاكێجمان ئاماده‌یه‌ بەڵام ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكرا ناكه‌م به‌ڵام داواكارییه‌كانمان ڕوونه‌ كه‌ به‌ پێی ئیستحقاقی خۆمانی ده‌زانین سه‌رۆكی په‌رله‌مان یان جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تمان هه‌بێت، هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كۆی پێنج پۆستی سیادی وه‌ک وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌، ناوخۆ، دارایی، سامانه‌ سرووشتییه‌كان یان ده‌زگای ئاژانس و پاراستنی هه‌رێم دوانیان وه‌ربگرین، كه‌ ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ زۆر گرنكه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگای ئاژانس و پاراستنی هه‌رێمه‌.

سامان گه‌رمیانی، ده‌ڵێت له‌ كوردستان دووه‌م هێزین و ئه‌مجاره‌یان وه‌ک كابینه‌ی پێشوو پاشكۆیه‌تی قبووڵ ناكه‌ین.

سەرچاوە: ئاژانس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39376

Your Comment

You are replying to: .
captcha