بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەمم لیوا سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: "هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی سەرکردەیێکی داعشیان لە گوندی تەلخەدیجە لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەستگیر کرد، کە پێشتر فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرچووە".
لیوا سەعد مەعن، ئاماژەی بەوە کرد کە دەستگیر کردنی ئەو سەرکردەی داعش دوابەدوای دانپێدانانی براکەی هات، کە پێشتر بەرپرسی هێنانی خەڵکی مەدەنی بووە بۆ نێو ریزەکانی داعش.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەشڵێت: دیارترین تاوانەکانی ئەو کەسە بریتی بوون لە لێدانی خەندەق و ساتر، بەو پێیەی خۆی شوفێری حەفارە بووە و بەشدار بووە لە رفاندنی ئەفسەرانی خانەنشینی گوندی تەلخەدیجە و دواتر گولـلەباران کردنیان.
بەگوتەی سەعد مەعن، ئەو کەسەی دەستگیر کراوە پێشتر بەشداری هێرشەکانی چەکدارانی داعشی کردووە بۆسەر هێزە ئەمنییەکان لە چیای حەمرین.
لە تۆڕی میدیایی رووداو وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment