هاوپه‌یمانییه‌کانی وه‌ته‌نییه‌ و بنیاتنانه‌وه‌ به‌ربژێریان بۆ پۆسته‌کانی به‌رگری و ناوخۆی عێراق ده‌ناسێنن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌ ناساندنی هێشام دراجی ده‌کات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئینتسار جبووری به‌ ڕادیۆ "المربد"ی عێراقی ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌ هێشام دراجی و هاوپه‌یمانیی بنیاتنانه‌وه‌ فالح فه‌یازی بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تخانه‌کانی به‌رگری و ناوخۆ به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ناساندوووه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کانی عێراق هه‌ندێک تێبینییان له‌سه‌ر ژماره‌یێک کاندیدی وه‌زاره‌تخانه‌کانی به‌رگری و ناوخۆدا هه‌یه‌ و گوتیشی: چاوه‌ڕوانکراوه‌ که‌ به‌ ڕێککه‌وتنی زۆرینه‌ی حیزبه‌ سیاسییه‌کان ده‌نگی متمانه‌ به‌ هێشام دراجی بدرێت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق.

ئینتسار جبووری ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی متمانه‌ به‌ وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆی عێراق نه‌دات ئه‌و دوو وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ به‌وه‌کاله‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌برێن و دواتر هه‌ندێک کاندیدی دیکه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و دوو وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ ده‌ناسێندرێن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39339

Your Comment

You are replying to: .
captcha