کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 14ی گەڵاڕێزان بەرانبەر بە 5ی تشرینی دووهەمی 2018 کاتژمێر 5ی ئێوارە بە کاتی ئێران مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستپێکردنی قۆناغی دووهەمی سزاکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند و بەو پێیەش 8 وڵاتی جیهان لە سزاکان بۆ ماوەی کاتی بەخشراون. عێراق چاوەڕوانی دەکرت ناوی لە نێو وڵاتە بەخشراوەکانی ئەو سزایانەدا ببێت بەڵام بەپێی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وڵاتی عێراق تەنها لە کەرتی نەوتدا بەخشراوە.
سەفین دزەیی وتهبێژى حكوومهتى ههرێمى كوردستان سهبارهت به سهپاندنى سزا سهپێندراوهكانى سهر ئێران، دهڵێت سزاكان عێراقیش دهگرێتهوه و ههرێمى كوردستانیش بهشێكه له عێراق.
سهبارهت به پابهندبوونى ههرێم به سزاكانهوه وتى هەرێم وەک بەشێک لە عێراق مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت هەر بەخشینێک بۆ عێراق بێت هەرێمیش دەگرێتەوە.
هاوکات ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی بەیاننامەیێکی لەو بارەیەوە بڵاو کردەوە و ھاووڵاتییانی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە کە سزاکانی سەر ئێران کاریگەری لەسەر بازاڕی هەرێمی کوردستان دروست ناکەن و خاڵە سنووریەکانی نێوان هەرێم و ئێران کراوەن و شتومەك ئاڵوگۆردەكرێت بەبێ هیچ گرفتێك.
له بەیاننامەکەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی-دا هاتووه هەموان لەوە دڵنیا دەكهنەوە، سزاکان تەنیا کانزا و سووتەمەنی و کەرتی کەشتیوانیی و بانك و سێكتەرە بنەڕەتیەكانی ئێران دەکەنە ئامانج و بەرهەم و پێداویستیی خۆراکی و داودەرمان ناگرێتەوە، بۆیە سزاکان چاوەڕێی ئەوەیان لێناکرێت کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییە سەرەكییەكانی ناو بازاڕی هەرێم هەبێت.
هەر لەو بەیاننامەیەدا ئهوهش روون كراوهتهوه، کاری بازرگانان لەگەڵ ئێران دوو جۆر بازرگانییە، جۆرێکیان بە شێوەی ترانزێتە لە بەندەرەکانی ئێرانەوە دێت و جۆرێکی تریان لەگەڵ بازرگانانی ئێران و بەرھەمە ناو خۆییەکانی ئێرانە، کە تائێستا لەگەڵ بەرھەمە ناوخۆیەکانی ئێران ھیچ کێشە و گرفتێکمان نییە و مەرزەکان کراوەیە لەئاستی ئەم بازرگانییە، دیارە ئەو بازرگانانەی تر كە لەبەندەرى ئێران تا ئێستا بەترانزێت كەلوپەلیان هێناوە كار دەكەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگای تر وەك مێرسین، ئوم قەسر، عەقەبە یان ھەر ڕێڕەوێکی تر.
ئهوهش خراوهتهڕوو، وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەوەی ئێمە چاوەڕێی دەکەین تەنھا کێشەی کەشتییەکانە کە دێنە بەندەرەکان و ئەو بارە سووتەمەنییانەی لە ئیماراتەوە دێتە ئەو بەندەرە و پاشان دێت بۆ کوردستان، لەگەڵ بەرھەمی سوتەمەنیی ناوخۆی ئێران، کە تا ئێستا ئەمە دیارنییە ئەم ڕێڕەوە چۆن دەبێت، ئایا گۆڕانکاریی بەسەردێت یان نا. دیارە تائێستا تەنها كەشتییە ئێرانییەكان بەردەوام كار دەكەن.
ژوورى بازرگانى پیشهسازیى سلێمانى دهڵێت، گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران تازە نیەو لەدوای ڕوخانی دەسەڵاتی شا لە ساڵی 1979 هاتنە سەر حوكمی كۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام گەمارۆی سەربازی و بانكی و كاڵا و كەلوپەل، بەسەر ئەم وڵاتەدا سەپێندراوە، گەمارۆكانی ئابی 2018 كە بە دوو قۆناغ جێ بەجێ كراون و سروشت و قەبارەی بازرگانیی نێوان هەرێم و ئێران بەچەندین قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیوە و بەردەوام بووە تەنها ئەو دوو مانگە نەبێت كە دوای ڕیفراندۆم سنوورەکان داخران.
هەر لەو بارەیەوە دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، گهمارۆى سهر ئێران کاریگەرییێکی ئەوتۆ ناکاتە سەر بازاڕەکانی هەرێم و دهشڵێت، بازرگانان دەتوانن لە هەر حالەتێکدا بارزگانی لەگەڵ تورکیا، سعوودیە و لوبنان و وڵاتانی کەنداودا زیاد بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە تا ئێستا هیچ بڕیارێکیان بەدەست نەگەیشتووە بۆ ئەوەی چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو گەمارۆیەدا بکەن و پێیان وایە کە ئەم گەمارۆیە کاریگەریی خراپی بۆ سەر هەرێمی کوردستان نابێت.
خهیات زیادی کرد: "ئێمە پەیوەندیی بازرگانیمان لەگەڵ وڵاتی ئێراندا هەیە بە هاوردەکردنی کەولوپەلی خواردن و بیناسازی و مرۆیی شتی دیکە، پێم وابیت ئەوانەش رێیان لێ ناگیرێت و لەهەر حاڵەتێکیشدا، هیوادارین بازرگانان لە رێی وڵاتانی دیکەوە پێداویستییەکان دابین بکەن"ئهوهش بهپێى لێدوانێكى بۆ ئهنادۆڵ.
ناوبراو ههروهها ئهوهى خستووهته ڕوو: "ئێمە سنوورەکانمان لەگەڵ وڵاتانی تورکیا و ئوردن و سعوویە و وڵاتانی کەنداو کراوەیە و هەرێمی کوردستانیش پابەندە بە بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق و هیوادارین لەم گەمارۆیە دەرباز بین و زیانی بۆسەر هەرێمی کوردستان نەبێت".
Your Comment