به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا و به‌رهه‌ڵستکارانی سوپای ئازاد له باکووری سووریا له ڕاپۆرتێکدا باس له‌وه ده‌کات که ئه‌نقه‌ره خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر به زمانی تورکی ئاڕاسته ده‌کات و به‌و کاره‌شه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌وری خۆی له‌و ناوچه‌یه‌ی باکووری سووریا کاراتر و پڕ ڕه‌نگتر بکاته‌وه.
ئه‌نقه‌ره له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا دوو ئۆپه‌راسیۆنی به ناوه‌کانی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتوون ئه‌نجام داوه و هێزه‌کانی خۆی بردۆته باکووری سووریا. ئه‌و وڵاته به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و هه‌روه‌ها ده‌رکردنی هێزی کوردی سووریا ئه‌و دوو ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئه‌نجام دا.
تورکیا له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا شاره‌کانی جرابلۆس، الرای، ئه‌عزاز و دیکه‌ی ناوچه‌کانی کۆنتڕۆڵ کرده‌وه و له ئۆپه‌راسیۆنی دووهه‌مدا به یارمه‌تیی هێزی سوپای ئازادی سووریا کانتۆنی عه‌فرینی کۆنتڕۆڵ کرده‌وه که له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه کوردییه‌کاندا بوو.
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا له ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که تورکیا پاش داگیرکردنی ئه‌و ناوچانه داموده‌زگای حکوومی و که‌رتی تایبه‌تی له‌و ناوچانه جێگیر کرد و نفووز و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته له‌و ناوچانه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوووه به شێوه‌یێک که ئاماده‌بوون و کارتێکه‌ریی ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی تورکیا بۆته به‌شێک له ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه.
AFP نووسیی: له‌سه‌ر دیواری نه‌خۆشخانه‌ی جرابلۆس وێنه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا دانراوه و کاره‌بای ئه‌و شاره له‌لایه‌ن کۆمپانیایێکی تورکیاوه دابین ده‌کرێت.
محه‌مه‌د حه‌مدان کنۆ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی خۆجێییی ئه‌عزاز به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای ڕاگه‌یاندوووه که زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کانی تورکیا له‌وان مه‌شق و ڕاهێنان به زمانی تورکییه و ڕۆڵی تورکیا له ناوچه‌ی ژێرکۆنتڕۆڵی هێزی سه‌ربزێوی باکووری سووریا به‌رفراوانتر بوووه و ستراتێژییهتییێکی وه‌ها له‌لایه‌ن تورکیاوه له دیکه‌ی شاره‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا له باکووری سووریا جێبه‌جێ ده‌کرێت.
سه‌رچاوه خۆجێیییه‌کان ڕایانگهیاندوووه که پێش له هاتنی تورکیا ته‌نها دوو زمانی بیانیی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی له قوتابخانه‌کان ده‌وترا به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی که تورکیا کۆنتڕۆڵ کردنی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتوووه زمانی تورکی جێگه‌ی زمانی فه‌ڕه‌نسای له قوتابخانه‌کاندا گرتۆته‌وه. ناوی شه‌قام و دیکه‌ی تابلۆکان به شێوه‌ی دوو زمانی عه‌ره‌بی- تورکی دانراوه.
ئه‌حمه‌د یه‌حیا مامۆستای زانکۆی دی سیلی ئه‌مریکا ڕایگهیاندوووه که ئامانجی تورکیا له‌و کارانه له باکووری سووریا زاڵبوونی زیاتر به سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌یه. تێکڕای داموده‌زگاکانی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن تورکیاوه به‌ڕێوه ده‌برێت و ئه‌وه‌ش به واتای حوکمڕانیی نافه‌رمی له‌سه‌ر باکووری سووریایه.
به‌رپرسانی خۆجێیی به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسایان ڕاگه‌یاندوووه که تورکیا هه‌وڵه‌کانی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردی سووریا چڕ ده‌کاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment